
لەكاتی ئامادەكردنی تەقینەوە لەلایەن بزوتنەوەی “شەباب”ی سۆماڵییەوە، بۆمبەكە تەقیەوە و بەهۆیەوە لانیكەم 60 چەكداری ئەو بزوتنەوەیە كوژران.
سەرچاوەكانی هەواڵی سۆماڵ بڵاویانكردووەتەوە، لە گوندی “ئالا ڤۆتۆ”ی سەربە شاری “قریولی” لە باشوری سۆماڵ، لە یەكێك لە پێگەكانی بزوتنەوەی “شەباب” بۆمبێك تەقیوەتەوە، كە سەرقاڵی ئامادەكردنی بوون.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە لانیكەم 60 چەكداری بزوتنەوەكە كوژراون كە ژمارەیەكیان شارەزایانی تەقینەوە و چەكدارانی بیانی ئەو بزوتنەوەیە بوون كە لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە هاوپەیمانن.
جەختلەوەشكراوەتەوە، سوپای سۆماڵی زانیاریەكانی پشتڕاست كردووە و ئەوە هاتووە، ئەو چەكدارانە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پارچەكانی بۆمبێك بوون كە دروستیان كردبوو.