
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند: ” هیچ سیاسەتێكیان بۆ شەڕی لایەنە كوردیەكانیان نییە”، داواش دەکات هەمووان رێگری لە پارتی بکەن بۆ ئەوەی شەڕی کورد نەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کەجەکە باسی له هەوڵەکانی تورکیا کردووە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوان هێزە کوردییەکان و جهختلهوهدهكاتهوه، پێویستە هەمووان مەترسیی هەنوکەیی لەسەر هەموو کورد ببینن و بۆ ئەوەی پارتی شەڕی کورد نەکات، ڕۆڵ بگێڕن.
باسی لەوەشکردووە: هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە، داواش لە گەل، ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان دەکەین، هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بۆ ڕاگرتنی پارتی بکەونە جوڵە.