
چوار ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ناردنی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه، پێویسته كۆتایی به لێبڕینی موچه بهێندرێت و به‌بێ هیچ بیانوییه‌ك قه‌ره‌بوی موچه بڕاوه‌كانی مانگه‌كانی رابردوش بكرێته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ریه‌ك له سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق رایانگه‌یاندوه، ناردنی پاره‌ی به‌غدا ده‌سكه‌وت نییه، راستكردنه‌وه‌ی چه‌وتییه‌كانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی نه‌وته، چاره‌سه‌ری كۆتاییش گێڕانه‌وه‌ی نه‌وته بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و میلله‌ت و ده‌رهێنانی له‌ژێرده‌ستی حوكمڕانی شكستخواردو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “سه‌ره‌ڕای تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان، به‌ڵام له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مافی دارایی فه‌رمانبه‌ران به‌رگریمان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كرد، ئێستاش پشتیوانی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی یاساكه ده‌كه‌ین به راده‌ستكردنی داتای فه‌رمانبه‌ران و داتای تایبه‌ت به داهاتی خاڵه سنوری و باج و گومرك و به‌ده‌ستهێنانی شه‌فافیه‌تی زیاتر”.
ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسیان له‌وه‌شكردووه، “ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌مه بكاته هه‌نگاوێك بۆ زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی ئیداری و داریی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ كۆتایی هێنان به‌و زوڵمه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هه‌یه”.
جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، “پێویسته چیتر كۆتایی به زوڵمی لێبرینی موچه بهێنرێت و قه‌ره‌بوی موچه بڕاوه‌كانی مانگه‌كانی رابردوش بكرێته‌وه به‌بێ هیچ بیانوییه‌ك و فێڵكردنێك، چونكه ئیتر چاومان له‌سه‌ر ته‌واوی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ده‌بێت و چیتر شاردنه‌وه‌ی داهات لێپرسینه‌وه‌ی به‌دوادێت”.