
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی، ده‌شڵێت، رێگه به دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ ده‌درێت له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌بێت.
ئه‌مجه‌د عیقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كانی شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا بۆته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ی هه‌ردولا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنی كۆتایی له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ساڵانی رابردوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، “لێكتێگه‌یشتنه‌كان ته‌نها له‌باره‌ی خاڵه‌كانی بودجه‌وه نیین، به‌ڵكو دۆسیه‌كانی وزه و چاودێری دارایی و پابه‌ندبونه‌كانی هه‌رێم له‌خۆده‌گرن، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ش ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌ساڵانی داهاتودا و له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه كێشه‌كان دوباره نه‌بنه‌وه”.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم له‌دانوستانه‌كاندا به‌ڵێنیداوه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا، رێگه‌ش به دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی ده‌درێت ئاماده‌یی هه‌بێت له‌داموده‌زگاكانی و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی”.