
رۆژی شه‌ممه سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق كرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگری‌کردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا، له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگایه‌ك كرا بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بانكی ناوه‌ندیی فیدڕاڵی به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاریكردنی تیرۆریستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی كه‌رتی بانكی له‌چه‌ند بوارێكدا و گرنگ تریتینان رێكخستنی بانكه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم و مۆڵه‌تپێدانیانه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه، وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و گه‌یشتن به ئه‌نجام چه‌ندین لیژنه‌ی هاوبه‌ش ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگی كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه‌به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌رپه‌رشتیكار كاره‌كانی به‌ڕێوه ببات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه‌رتی بانك به‌پێی یاسا به هێزه‌وه كاره‌كانی ئه‌نجام بدات.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی دوپاتكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌رتی بانكی دووباره رێكده‌خه‌نه‌وه، چونكه كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.