لاهور شێخ جەنگی: هاندەرین بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و رۆڵمان هەیە لەو پرۆسەیەدا

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەجۆرێك بێت لەهێز، یەكسانی لەفەرماندەیی و مەشق و چەك و سەركردایەتیدا هاوسەنگی هەبێت، ئامانجیشیان ئەوەیە “هیچ كاتێك پێشمەرگە نەچێتە شەڕی دۆڕاوی براكوژییەوە”.
لاهور شێخ جەنگی لە وتەیەكدا لە كۆنگرەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان رایگەیاند: “هاندەرین بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و رۆڵمان هەیە لەو پرۆسەیەدا بۆ ئەوەی پێشمەرگە هەمیشە هێزێكی نیشتیمانی مەشقپێكراو بێت. بەجۆرێك نە بۆ ئێمە و بۆ كەسیش نەچێتە شەڕی دۆڕاوی براكوژییەوە، بەڵكو ئەم هێزە دەبێت پێشمەرگەبێت بۆ بەرگریكردن لە بەها باڵا نیشتیمانیی و كوردستانییەكان”.
باسی لەوەكرد: “ئێمە لەسەرۆكایەتی یەكێتی وای دەبینین كەراگرتنی هاوسەنگی و باڵانسی هێز، یەكسانی لەفەرماندەیی و مەشق و چەك و سەركردایەتی، دەتوانێت زەمینەی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە بڕەخسێنیت، یەكگرتووی هێزەكانیش بەم شێوەیە دەبێتە بناغەیەك بۆ جیاكردنەوەی كاری سیاسی لەكاروباری سەربازی و گۆڕەپانێكی كراوە و یەكسان بۆ كێبەركێی پارتەكان لەبەرامبەر یەكتردا دێنێتە ئاراوە”.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .