• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, نیسان 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی واژۆكرا

ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی واژۆكرا

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە لەشاری سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوسەرۆكانی یەكێتیی، ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان واژۆكرا.

لای خۆیه‌وه‌ عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند، هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەرهەمی زنجیرەیەك كۆبوونەوەو لێتێگەیشتن بوو لەنێوان هەردوولادا.
ناوبراو وتیشی: تا بتوانین پێكەوە نێوماڵی كورد بەهێزتر بكەین و پێكەوە كار بكەین بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە گەلەكەمان، ئێستا كە رێككەوتنەكەمان ئیمزا دەكەین بەخۆشحاڵییەوە دەڵێم كە ئەمە بەرهەمی ئەو ئامانجە بوو كە هەریەك لەسەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان هەوڵیان بۆداو داڕێژەری ئەو رێككەوتنە بوون كە ئەمڕۆ بەرهەمەكەی پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستانە.
رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، دڵنیام لەداهاتودا بەگیانی برایانە هەردوولامان بەیەك دەنگ لەبەغداو هەرێمی كوردستان سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و خزمەتی زیانی بەگەلەكەمان بكەین.
لای خۆشیه‌وه‌ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی رایگه‌یاند، وەك پێشتر بەڵێنمان داوە، ئەم رێككەوتنە بۆ یەكڕیزی كوردستان و گەلەكەمانەو بۆ دژایەتیكردنی هیچ لایەنێك نیە و رێككەوتنەكەش یەكێكە لەهەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان كە پێشتر هەوڵیان بۆداوەو بناغەی رێككەكەوتنەیان دامەزراند لەپێناو باشتركردنی سلێمانی و خزمەتكردنی زیاتری هەموو هەرێمی كوردستان تا هەردوولا پێكەوە بتوانین لەبەغداوە پارێزگاری لەهەرێمی كوردستان و مافەكانی گەلەكەمان بكەین.
وتیشی: لێتان ناشارینەوە بارودۆخی هەرێم باشنیە، بەڵام پێكەوە دەتوانین بەیەكدەنگی و یەكڕیزی نێوانمان باشی بكەین و خزمەتی زیاتر بەگەلەكەمان بكەین.
هه‌روه‌ها لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دەمانەوێت یەكڕیزی لەدروشمەوە بگۆڕین بۆ كردار، ئەوەی ئەمڕۆش دەیبینن  هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان یەكێكە لەو كارانەمان، ئەمڕۆ توانیومانە بەشێكی زۆری گەلەكەمان یەكبخەین.
لاهور شێخ جەنگی وتیشی: ئێمە سیاسیەت دەكەین لەپێناو خزمەتگەیان بەگەلەكەمان و وڵاتەكەمان دەكەین، بەڵێنیش دووپاتدەكەینەوە دەبێت پێكەوە بەرگری لەگەلەكەمان بكەین و  وڵاتەكەمان بەرەوە پێشەوە ببەین و هاوپەیمانی كوردستانیش وەك بیلبیلەی چاومان دەپارێزین.
هاوسەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیكرده‌وه‌: لێرەوە بەڵێن بەهەوادارانی یەكێتی و گۆڕان دەدەم بەبێ جیاوازی لەهەوڵی سەرخستنی هاوپەیمانێتیەكەدابم، بەدڵنیایشەوە سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێنین.

ShareTweetShare
Previous Post

بانكی ناوه‌ندی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی پارێزگاری بانكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

Next Post

لاهور شێخ جەنگی: هاندەرین بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و رۆڵمان هەیە لەو پرۆسەیەدا

بەرێوەبەر

Next Post
لاهور شێخ جەنگی: هاندەرین بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و رۆڵمان هەیە لەو پرۆسەیەدا

لاهور شێخ جەنگی: هاندەرین بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و رۆڵمان هەیە لەو پرۆسەیەدا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ