
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردووەتەوە، دەزگای هەواڵگری “میت”ی توركیا، لە پرۆسەیەكدا سەرەكردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستانی لە شاری سلێمانی كوشتووە.
ئاژانسە توركییەكە بڵاویكردووەتەوە، دەزگای میت لە پرۆسەیەكدا “ئۆڵاش دۆغان” ناسراو بە “ئۆڵاش دێرسیم ی سەركردەی پەكەكەی كوشتووە، كە یەكێك بووە لە داواكراوەكان.
رونیشكراوەتەوە، پرۆسەكە لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە و ناوبراو لە لیستی سوری داواكراوەكاندا بووە و بەرپرسی هێزەكانی بەرگری پەكەكە بووە لە كوردستانی عێراق و چەندین چالاكی دژی هێزەكانی توركیا ئەنجامداوە.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو ئاژانسە، ئۆڵاش نیازی ئەوەی هەبووە چالاكی دژی توركەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات و زانیاری لەسەریان كۆكردووەتەوە، بەڵام لەناوچەی قەڵادزێ كوژراوە.