
دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئاشكرایكرد، رەوشی بریندارەكانی رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار جێگیرن.
دكتۆر ئومێد عەلی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە، سەرجەم بریندارەكانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار تەندروستیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
رونیشیكردووەتەوە، لە رووداوەكەدا 10 كەس لە هەردوو هێزی ئاسایش و هێزی ئاڵتونی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
شەوی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2021، لە نزیك هۆتێل ئەبوسەنا لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویدا و بەهۆیەوە 10 برینداری لێكەوتەوە كە سەرجەمیان لە هێزە ئەمنییەكانن.