نوێترین هەواڵ

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە رۆژی هەینی بە هەمان میكانیزمی مانگی رابردوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەینی 25 حوزەیرانی 2021، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش (حوزەیران) بە لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و سەدا 50 بۆ پلە باڵاكان دەبێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە رۆژی هەینی و شەممە 26ی حوزەیران، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .