زانایانی ئەمریكی بڵاویانكردەوە، لەنێوان سەدان هەسارەدا كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە 29یان گونجاون بۆ ژیان و ئەگەر بوونەوەری زیرەكیان لەسەر بێت، ئەوا دەتوانن چاودێری هەسارەی زەوی بكەن.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری “نەیچەر”ی زانستی بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە، زانایانی زانكۆی “كۆرنێڵ”ی ئەمریكی 2 هەزار و 34 سیستمی ئەستێرەییان لە كاكێشانی رێگەی شیری كە زەوی بەشێك لێی دیاری كردووە.
لەو بارەیەوە “لیزا كایتینیگەر” زانای گەردونناسی و بەڕێوەبەری پەیمانگای “كارڵ ساگان”ی سەربە زانكۆكە باسی لەوەكردووە، لەنێو ئەو ژمارە هەسارەدا هەزار و 715 یان دەتوانن چاودێری زەوی بكەن ئەگەر ژیانی زیرەكیان لەسەر بێت، بۆ ئەو هەسارانە ئێمە بوونەوەری ئاسمانین، لێكۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەكرێت كە كامیان هەمان شێوازی زەوییان هەیە.
زانایان جەختیان لەوەكردووە، لەناو سەرجەم ئەو هەسارانەشدا 29 یان گونجاون بۆ ژیان و پێگەیەكی گونجاویان هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو شەپۆلە رادیۆییانەی لە زەوییەوە دەردەچن.
لیزا كایتینیگەر دەشڵێت، پەیوەندی كردن بە شارستانییە دوورەكانەوە سەختە، بۆ نمونە ئەگەر شارستانییەك 82 ساڵی رووناكی دوور بێت و ئاگاداری ئەوە بێت كە لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەم چی لەسەر زەوی روویداوە و وەڵامێك بنێرێتەوە، ئەوا وەڵامەكە ساڵی 2101 دەگاتەوە سەر زەوی.