كەناڵێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی هەڵگرتنی سزاكانی سەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران تاوتوێ دەكات.
لە راپۆرتێكدا كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەوە بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی هەڵگرتنی سزاكانی سەر عەلی خامنەیی و نوسینگەكەیەتی.
ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەشكردووە، ئەگەرچی سزاكانی سەر خامنەیی رەمزین، بەڵام بەرپرسانی تاران پێیان وایە سەپاندنی سزا بەسەر كەسی یەكەمی وڵاتەكەیان سوكایەتی و بێڕێزییە بۆیە لە دانوستانەكانی ڤییەننادا پێداگریان لەسەر هەڵگرتنی ئەو سزایانە كردووە.
ساڵی 2019 دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا لە كەنداو، واشنتۆن چەندین سزای بەسەر عەلی خامنەیی و ئەندامانی نوسینگەكەیدا سەپاندبوو.