رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەردەگرن و داوایان لێدەكات، دوای وەرگرتنی ڤاكسینیش كەمامە ببەستن و رێوشوێنەكانی خۆپاراستن پەیڕەو بكەن.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، هۆشداری دەدەن لە بڕیاری لابردنی كەمامە لەلایەن چەند وڵاتێكەوە بەهۆی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە، ئەوانەی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیشیان وەرگرتووە بەستنی كەمامە و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی گرنگە بۆیان، ئەوەش لەپێناو پاراستنیان لە نەوەی دەلتای ڤایرۆسەكە.
لای خۆیەوە ماریانجێلا سیماو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ڤاكسینەكان بە تەنها ناتوانن ببنە رێگر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە كۆمەڵگادا، خەڵك پێویستیان بەوەیە بەردەوامبن لە بەستی كەمامە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها پێویستە لە شوێنی كراوەدابن و پارێزگاری لە پاگژی دەستەكانیان بكەن، تائێستاش ئەو رێوشوێنانە زۆر گرنگن تەنانەت ئەگەر ڤاكسینیشت وەرگرتبێت، چونكە بڵاوبوونەوەی پەتاكە لەناو كۆمەڵگەدا بەردەوامە.