داواده‌كرێت كازمی ئاماده‌ی په‌رله‌مان بێت

ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق واژۆیان كۆكردەوە بۆ بانگهێشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان، تا لەبارەی دوو بابه‌ته‌وه‌ پرسیاری لێ بكەن.
میدیاكانی عێراق دەقی نووسراوەكەی پەرلەمانتارانی عێراقیان بڵاو كردووەتەوە، كە تیایدا 43 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر كردووە و داوا دەكەن مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەماندا ئامادە بێت.
وه‌ك له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پەرلەمانتارانی عێراق دەیانەوێت لەبارەی پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق لەلایەن هێزە بیانییەكانەوە پرسیار لە كازمی بكەن، هەروەها لەبارەی ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووی پەرلەمان.
داواكاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر سنوری عێراق و سوریا ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی ئه‌و هێزه‌ كوژران.
حكومه‌تی عێراق و زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ شیعه‌كان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكایان سه‌ركۆنه‌كرد.

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .