وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن (2022- 2021) بەرنامە هەیە كە پرۆسەی خوێندن بە سێ قۆناغی دەست پێبكاتەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: “وەك ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆ بووینەتەوە و پێشنیارمان كردووە خوێندنی پۆلەكانی (1 تا 6) لە ڕێكەوتی 1/9/2021 دەست پێبكاتەوە، هاوكات پۆلەكانی (7 تا 9)ی بنەڕەتی لە 11/9/2021 و لە ڕێكەوتی 16/9/2021یش قۆناغی (10 تا 12)ی ئامادەیی دەست پێبكاتەوە، كە ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و ئامانج لێی قەرەبووكردنەوەی ساڵی ڕابردووی خوێندنە”.
ئەوەشیخستەروو، كە دەیانەویت ساڵی نوێێ خوێندن ئاسایی بێت و سەرجەم ئەو بابەتانەی نەخویندراوەن بۆ خوێندنكاران قەرەبوو بكرێتەوە.
باسی لەوەشكرد: ” پڕۆگرامی خوێندن بە ڕێژەی 100% ی پێویستیی خوێندكاران لەژێر چاپدایه و بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بەسەر خوێندكاراندا دابەش دەكرێت، هاوكات داوای دابینكردنی پێویستییەكانی دیكەی خوێندنگەكانیشمان داوەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان”.