پەرلەمانی هۆڵەندا بەفەرمی کردەوەکانی داعشی لەدژی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان بە جینۆساید ناساند.
رۆژی سێشهممه 6/7/2021، پەرلەمانی هۆڵەندا لە کۆبوونەوەیەکدا بە زۆرینەی دەنگ کردەوەکانی داعشی لەدژی کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستان بە جینۆساید ناساند.
پێشتر هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بڕیاری هاوشێوەیان دابوو.
لە مانگی ئابی 2014دا داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و سەدان کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە شەش هەزار کەسیشی رفاند، کە تائێستا چارەنوسی نیوەیان دیار نییە.