
به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی سێ شه‌ممه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە.
هێرشه‌كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌بوئالا وه‌لائی فه‌رمانده‌ی كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دا رایگه‌یاندبوو، له هه‌رشوێنێكی عێراق یان هه‌رێمی كوردستان بێت تۆڵه هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی مانگی رابردووی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌كانی رابردووش‌دا چه‌ند جارێك به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرابووه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.