بەپێی وتەی سەرچاوەیەك حكومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستوەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق 200 ملیار دیناری خستوەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم، كە پێشتر بڕیاری لەسەردابوو.
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا حكومەتی عێراق بڕیاریدابوو، تا كۆتایی هاتنی كارەكانی وردبینی لە داهاتەكانی هەرێم، وەك پێشینە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە بكات و بڕیارەكە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەكرێت.
پێشتر بڵاوكرابوەوە كە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دژی ئەو بڕیارەیە و رێگری لە ناردنی پارەكە دەكات بۆ هەرێم، چونكە پێی وایە لەگەڵ یاسای بودجە یەكناگرێتەوە.