
بەمەبەستی بەشداریكردن لە توێژینەوەی یەكسانی و دادپەروەری و جێندەری كۆبونەوەی ئەنجومەنی خانمانی كوردستان و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو بارەیەوە د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی خانمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییانەی حكومەتی هەرێم دەیكات بۆ گەشەپێدانی مافی جێندەری لە كوردستاندا، هەوڵەكان بەرەو دەستكەوتی زیاتر و گەشەپێدانی زیاتر بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێداچوونەوەش بە یاسای مافەكانی مرۆڤدا دەكرێت و ئەم كۆبوونەوە راوێژكارییە و لەگەڵیدا توێژینەوەیەك لەبارەی جێندەری پێشكەش دەكرێت.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی خانمان ئاماژەی بەوەشدا، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشدارن تێیدا و نەتەوەیەكگرتووەكان بە گرنگییەوە بەشداری بە هەرێمی كوردستان كردوە و ئافرەتانی كوردستان رۆڵ دەبینن.