
لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دواداچون بۆ شێواز و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات.
به‌پێی راگه‌ندراوێكی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری، به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوه‌وه وله كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه، بڕیاردرا نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانی هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌ی دارایی داوایكردوه، حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه، ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه بڕیاریدا ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، یه‌كه‌مین بڕه پاره له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی ، كه بڕی 200 ملیار دیناره، خرایه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌ت.