• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
داوا دەكرێت دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە عێراقدا بكرێت

داوا دەكرێت دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە عێراقدا بكرێت

by بەرێوەبەر
ته‌مموز 13, 2021
in سلایدشۆ, عێراقی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

حازم خالیدی سەرۆكی لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت و پلانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە عێراقدا بكرێت.
حازم خالیدی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، دوای رووخانی رژێمی پێشوو چەندین دەستكەوت بەدەست هاتوون، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نین، لە رووی دیموكراسییەوە یەك دەستكەوت هەبوو كە سەرەكی بوو ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو، كە ئەوەش بەشێكی سادەی پرۆسەی دیموكراسییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە رووی ئازادی رادەربڕینەوە شكست و سەرپێچی مادە سەرەكییەكانی دەستور هەیە و لەسەر حكومەت پێویستە پابەند بێت پێوەی، هەروەها لەسەر هێزە سیاسیەكان پێویستە دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان بكەن، ئەوەش سەرەڕای ئەدای حكومەت.
خالیدی رونیشیكردووەتەوە، پێویستە دەسەڵاتی یاسادانان كە پەرلەمانە هەڵسەنگاندن بۆ یاساكان و ئەدای پەرلەمان بكات، چونكە ئەوەی پێمان وایە تائێستا بەو شێوەیەی كە پێویست بێت بۆ پرۆسەی سیاسی بەدەست نەهاتووە.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، یەكێك لە هۆكارەكان كە رێگرە لەبەردەم پرۆسەی سیاسی ناكۆكییە سیاسیەكانە، چونكە هەندێك لە رەمزە سیاسیەكان پێیان وایە كە دەبێت بەو شێوەیەی كە پێش 2003 وڵاتی پێ بەڕێوە براوە ئەویش وڵات بەڕێوە ببات، ئەلف و بێی دیموكراسی بریتییە لە ئازادی رادەربڕین و ئەوەی چەك كۆنترۆڵ كراو بێت، چۆن بڕوا بەوە بهێنین كە گۆڕان بەرەو دیموكراتی هەیە لەكاتێكدا چەك و پارە و پێگەی سیاسی بۆمەرامی تایبەتی بەكاربهێنرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

بەرهەم ساڵح: كارەساتەكەی زیقار ئەنجامی ئەو گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنەیە كە هەیە

Next Post

مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە بریندارانی زیقار رادەسپێرێت

بەرێوەبەر

Next Post
مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە بریندارانی زیقار رادەسپێرێت

مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە بریندارانی زیقار رادەسپێرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ