
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەشێكی شەقامی 30 مەتری بۆ ماوەی یەك ھەفتە دادەخرێت.
لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەكردووە، لە رۆژی سێ شەممەوە بەشێكی شەقامی 30مەتری (ئەو بەشەی كە دەكەوێتە نێوان چواڕیانی ئەنجومەنی وەزیران تاكو چواڕیانی گازینۆ عەنتەر سایدی ناوەوە) بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخرێت.
هاتوچۆی هەولێر هۆكارەكەی بۆ “كاركردن بۆگۆڕینی سیستمی ئاو لە ئەو گەڕەكانەی كە دەكەونە سەرئەو شەقامە” گەڕاندووەتەوە.