
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، لێخۆشبوونێكیان دەركردووە، كە لە رێگەیەوە ئێران دەتوانێت بەشێك لە پارە دەستبەسەرداگیراوەكانی لە كۆریای باشور و ژاپۆن بەكاربهێنێت.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران تەنها دەتوانێت لە رێگەی ئەو لێخۆشبوونەوە، پارەی هەناردەكارانی كۆریای باشور و ژاپۆن بداتەوە و بۆی نییە هیچ پارەیەكی دەستبەسەرداگیراو بۆ وڵاتەكەی بگوازێتەوە.
رونیشیكردوەتەوە، لێخۆشبوونەكە ئەو گرێبەستانە دەگرێتەوە، كە پەیوەستن بە هەناردەكردنی كاڵا و كەلوپەلی دەرەوەی لیستی سزاكانی ئەمریكا.
بڕی حەوت ملیار دۆلاری ئێران لە كۆریای باشور و سێ ملیار دۆلاریشی لە ژاپۆن دەستیبەسەرداگیراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران.
ئەو پارانە داهاتی هەناردەی نەوتی ئێرانن، كە بەر لە ساڵی 2018 و گەڕانەوەی سزاكانی ئەمریكا، هەناردەی ژاپۆن و كۆریای باشوری كردبوو.