رۆژنامە وەرزشییەكان بڵاویانكردووەتەوە، پرۆسەی گواستنەوەی “كیلیان مباپێ”ی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەستی پێكردووە.
رۆژنامە فەرەنسیەكان ئاماژەیان بەوەداوە، كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید، لە بارەگای یانە ئیسپانییەكە دەستی پێكردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەو كۆبوونەوانە جەخت لەوە دەكەنەوە كە گواستنەوەی كیلیان مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەستی پێكردووە و هەردوو یانە دەیانەوێت بگەنە رێكەوتن لەسەر گرێبەستەكە.
جەخت لەوەشكراوەتەوە، تائێستا دیار نییە ئاڵوگۆڕی یاریزان لەو نێوەندەدا دەكرێت یاخود تەنها بە پارە گرێبەستەكە یەكلایی دەكرێتەوە، روونیش نییە كە دەگەنە رێكەوتن یاخود نا.