وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باس لەوەدەكات، بەشێوەیەكی فەرمی وڵاتەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق بەفەرمی دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی و ئەندامیەتییەكەش بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت واتە لە 2022 بۆ 2024.
راشیگەیاندووە، بڕیارە مانگی تشرینی دووەم لەكۆبونەوەی گشتی رێكخراوەكە لە لاهای هۆڵەندا، ئەندامیەتی عێراق پەسەند بكرێت.
ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی رێكخراوێكی نێودەوڵەتییە و ساڵی 1997 بەمەبەستی چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی دروستكراوە و ئەنجومەنی جێبەجێكردنی رێكخراوەكە لە 41 دەوڵەت پێكهاتوە، ئەندامێتی هەر دەوڵەتێكیش بۆ ماوەی دو ساڵە.