رێكخراوی ئۆپێك لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت رێكەوتوون

سەرچاوەیەكی رێكخراوی ئۆپێك ئاشكرایكرد، گەورە وەبەرهێنەرانی رێكخراوەكە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەم زیاد بكەن و رێكەوتنەكەش تا كۆتایی ساڵی 2022 درێژ ببێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رێكخراوی ئۆپێكەوە ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامانی رێكخراوی “ئۆپێك+” بە شێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.
رونیشیكردووەتەوە، پێشتر رێكەوتوون لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ بڕی بەرهەمهێنانی نەوت قۆناغ بە قۆناغ زیاد بكەن و رێكەوتنەكەش تا كۆتایی ساڵی 2022 درێژ ببێتەوە.
پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو، نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی، رێكخراوی ئۆپێكیش وەك پاڵپشتییەك بۆ نرخی نەوت بەرهەمهێنانی كەمكردەوە و لەو كاتەشەوە بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر نەوت، قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنان زیاد دەكات.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .