
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، تۆڕی كارەبای هەرێم و عێراقیش بە توركیاوە دەبەسترێنەوە و كاركردن لەسەر هێڵەكە بەردەوامە.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كاركردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی “400 كەی ڤی” توركیا – عێراق بەردەوامە و بە هۆیەوە تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان، عێراق و توركیا پێكەوە دەبەسترێنەوە.
رونیشكراوەتەوە، عێراق بڕە كارەبایەكی لە توركیا كڕیوە كە بە هێڵی گواستنەوەی كارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە كێشەی ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێم دروست كردووە و دوای تەواوبوونی ئەو تۆڕە ئەو كێشە چارەسەر دەبێت.
سەرەڕای بوونی نەوت و غازێكی زۆر لە عێراق و خەرجكردنی ملیارەها دۆلار لەو كەرتەدا، تائێستا و چەندین ساڵە كێشەی كارەبا چارەسەر نەكراوە، شارەزایانیش ئاماژە بەوەدەدەن كە هۆكارەكەی بوونی گەندەڵی و بەهەدەردانێكی زۆرە لەو كەرتەدا.