زاحی خەلفان جێگری فەرماندەی پۆلیسی دوبەی لەسەر تەقینەوەكەی شاری سەدری بەغدا دەڵێت، ئەگەر بێنرخە تایفییەكان نەگەڕێنەوە بۆ زمانی ئەقڵ، ئەوا كێشمەكێشەكانی عێراق خوێناوی تر دەبن.
زاحی خەلفان لە زنجیرەیەك تویتدا باسی لەوەكردووە، لە هەمان ئەو رۆژەی كە سەدام حسێنی تێدا لە سێدارەدرا، خۆكوژێك لە شاری سەدری بەغدا خۆی دەتەقێنێتەوە، ئەگەر بێنرخە تاییفییەكان نەگەڕێنەوە بۆ زمانی ئەقڵ ئەوا كێشمەكێشەكان زیاتر و زیاتر خوێناو دەبن.
خەلفان بەراوردی بارودۆخی عێراقی بە لوبنان كردووە و ونوسیویشیەتی، زبڵدانە سیاییە تایفییەكانی لوبنان چارەنوسی نەتەوەیەكیان دواخستووە، ئەگەر سەركردەی سیاسی سەرجەم تاییفەكانی لەبەرچاو و دڵ نەگرت ئەوا بە گەمژەیی دەمێنێتەوە و سەرجەم تاییفەكان وەك خۆیان دەمێننەوە، ئایا تا كۆتایی ژیانمان لەسەر جیاوزی چیرۆكەكان شەڕ دەكەین، ئای چ گەمژەیەكن.
جێگری فەرماندەی پۆلیسی دوبەی نمونەی یەمەنیش دەهێنێتەوە و دەڵێت، ئەو رقەی كە بونەوەرێكی بێنرخ هەڵیگرتووە بنەمای مەینەتییەكانی یەمەنە، لەوانەیە مەزهەبییەكان ناكۆكبن لەگەڵم، بەڵام ناكرێت منیش بیانكوژم وەك چۆن حوسییەكان و حەسەن نەسروڵڵا “كە بە مافیا و بازرگانی مادەی هۆشبەر وەسفی كردووە” و بەكرێگیراوانی خامنەیی ئەنجامی دەدەن.