
ئەمنیداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵپەساردنی پەرلەمانی تونس و لابردنی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بە كودەتا نادەبات و ئیدانەی دەكات.
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: “بەداخەوە وا دەبینین كودەتا بۆ سەر ئەزموونی دیموكراسی وشەرعیەت لەتونسدا ئەنجام دراوە”.
نوسیویشیەتی: ئەوەی كە لەو وڵاتە ڕوویدا هەڵگەڕانەوەیەكی ئاشكرایە و هەوڵێكە بۆ لەباربردنی ئەزموونێكی سەركەوتوو لەو وڵاتەدا.
ئەمینداری گشتی ئەوەشی خستەڕوو: “وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەكانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەهزە، هەرەس بەكودەتاكە بهێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەركەوتن و ئاشتی بەدی بهێنن”.