
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت هەرچەندە پێویستە كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕرێت كە دوو جار بەسەر یەكەوە پارەی كارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر دۆخی دارایی، كارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی كرێی كارەباوە نەبڕراوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێكدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە: كە بە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت، پێویستە كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕرێت كە دوو جار بەسەر یەكەوە پارەی پسووڵەی كارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر رەچاوكردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا كارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی كرێی كارەباوە نەبڕراوە.
باسی لەوەشكردووە: پێویستە هاوبەشانی كارەبا بۆ دانەوەی قەرزەكانیان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە قەرزەكانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەكانی كارەبا كارئاسانی بۆ هاوبەشان دەكەن بە شێوەیەك كە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت.