ئاژانسی هەواڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، دوای دەستگیركردنی تۆڕێكی گەورەی تیرۆرستی لە پارێزگای كەركوك، تۆرێكی گەورەی تر دەستگیر كران كە پلانی چەندین هێرشیان داڕشتبوو.
ئاژانسی هەواڵگری عێراقی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، توانیان تۆڕێكی گەورەی تیرۆرستی لە پارێزگای ئەنبار ئاشكرا بكەن، كە نیازی ئەوەیان هەبووە چەندین هێرشی تیرۆرستی بكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی، و تۆڕەكە دەستگیر كراون.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەدێت پێشتر تۆڕێكی گەورەی تر لە پارێزگای كەركوك دەستگیر كران كە بەرپرسیار بوون لە تەقینەوەكەی شاری سەدر.
ئاژانسەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەو تۆڕەی دەستگیر كراوە بەرپرسن لە بە ئامانج گرتنی كاروانەكانی سوپا و حەشدی شەعبی لەساڵی 2018 و هەوڵیان داوە لە جەژنی قوربانی رابردووش چەندین هێرشی گەورە لە پرۆسەیەكدا بەناوی “داگیركاری جەژن” ئەنجام بدەن.