• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
راپۆرتێك لە بارەی مەترسیەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئاراستەی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكرێت

راپۆرتێك لە بارەی مەترسیەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئاراستەی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

توێژەرانی بواری پاراستنی ژینگە لە راپۆرتێكدا كە ئاراستەی نەتەوەیەكگرتوەكانیان كردووە، باس لە زیانەكانی چالاكییە مرۆییەكان دەكەن لەسەر گەرمبوونی زەوی و ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ئەو گۆڕانكارییانە زەوی و مرۆڤایەتی بەرەو كارەسات دەبات.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە، كە بە هۆی بەكارهێنانی لە رادەبەدەری سوتەمەنی، پلەكانی گەرما زیادی كردووە و تەنها لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا پلەی گەرمای گۆی زەوی یەك پلە زیادی كردووە، ئەوەش یەكسانە بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە نێوان ساڵانی 1850 بۆ 1900.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پلەكانی گەرما لە پێنج ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركراو بوون لە ساڵی 1950ەوە، هەروەك ئاماژەیان لە ئەنجامی چالاكیە مرۆییەكان بەستەڵەكەكان و شاخە سەهۆڵەكان بە رێژەیەكی بەرچاو تواونەتەوە و بەهۆیەوە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان لە ئێستادا بۆ سێ هێندەی ساڵانی 1901 بۆ 1970 زیادی كردووە.
لە راپۆرتەكەدا هۆشداریشدراوە لەوەی كە لە ئەنجامی بەردەوامی توانەوەی شاخە سەهۆڵەكان ئاستی ئاوی دەریاكان تا كۆتایی ئەم سەدەیە بۆ دوو مەتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بە واتای ژێر ئاوكەوتنی رووبەرێكی فراوانی زەوییە.
 لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان، راپۆرتەكەی بە لێدانی زەنگی مەترسی بۆ مرۆڤایەتی ناوبردووە و داوای لە دەوڵەتانی جیهان كردووە دەردانی گازە زیانبەخشەكان كەمبكەنەوە، كە دەبنە هۆی گەرمبوونی زەوی، هەروەك راشیگەیاندووە، هێشتا كات لەبەردەستدا ماوە بۆ رزگاركردنی زەوی لە كارەساتێكی ژینگەیی و دواكەوتنی هەنگاوەكانیش بەو ئاراستەیە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانتارێكی پارتی: پێویستە عێراق لە دژی پەكەكە هەنگاو بنێت

Next Post

قوباد تاڵەبانی: هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن

بەرێوەبەر

Next Post
قوباد تاڵەبانی: هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن

قوباد تاڵەبانی: هەنگاوەكان لەپێناو چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ