بەتۆمەتی ئەوەی ئاگریان لە دارستانەكانی ئەو وڵاتە بەرداوە، دەسەڵاتدارانی یۆنان 10 كەسیان دەستگیر كرد، كە هەندێكیان بە ئەنقەست ئەو كارەیان كردووە.
دەستەی ئاگركوژێنەوەی یۆنان بڵاویكردووەتەوە، لێكۆڵەرانی دەستەكە 10 كەسیان دەستگیر كردووە كە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگریان لە دا رستانەكان بەرداوە.
رونیشكراوەتەوە، دەستگیركردنەكان لە دورگەی “كورفو” و شاری “لاریسا” و “بیرایۆس” و “ئەسینا”ی پایتەخت و “كالاماتا” لە باشوری وڵات ئەنجام دراون، هەندێك لەو كەسانە بە ئەنقەست ئاگریان لە دارستانەكان بەرداوە و هەندێكیشیان بەهۆی ئاگركردنەوە و دواتر لە كۆنترۆڵ دەرچوونەوە بووە.
ماوەی چەند رۆژێكە ئاگر چەندین ناوچەی یۆنانی گرتووەتەوە و پانتاییەكی زۆر دارستان سوتاون و هەزاران كەس ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە چەندین هەفتەیە توركیاش بەدەست ئاگری دارستانەكانەوە دەناڵێنێت و پانتاییەكی فراوان لە چەندین شار و ناوچەی ئەو وڵاتە سوتاوە.