ئاو رەگەزێكی سەرەكی ژیانە و یەكێكیشە لە هۆكارەكانی تەندروستییەكی باش، بەڵام پێویستە رۆژانە چەند بخۆرێتەوە تا لە زۆر نەخۆشی بەدوور بیت؟
بەپێی وتەی شارەزایانی بواری خۆراك، پیاوێكی تەندروست پێویستە رۆژانە 3.7 لیتر واتە “15.5” كوب ئاو بخواتەوە، بەڵام ژنان پێویستیان بە 2.7 لیترە رۆژانە، واتە “11.5” كوب.
بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان ئاو ژمارەیەك سودی گرنگی هەیە و باشترین شلەمەنییە بۆ دابەزاندنی كێش، خواردنەوەی بڕێكی گونجاو ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە، هەروەها سەرچاوەیەكی سروشتی وزەیە.
سودەكانی تری ئاو بۆ جەستە بریتین لە، كەمكردنەوەی سەرئێشە و نەهێشتنی نیشانەكانی وشكبوونەوە، بەشێوەیەكی سروشتیش سەرئێشتە بەهۆی نەخواردنەوەی بڕی گونجاوی ئاوەوەیە، هەروەها ئاو رەگەزێكی سەرەكی گەشانەوەی پێستە، سەرەڕای ئەوەش كاری سیستمی هەرس چالاك دەكات و جەستە لە ژەهرەكان رزگار دەكات.