بەرپرسانی كەشناسی ئەمریكی ئاشكرایان كرد، مانگی تەموزی ئەمساڵ زەوی سوتانێكی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە و گەرمترین مانگ بووە لەماوەی 142 ساڵی رابردوودا.
بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئەمریكی بۆ توێژینەوە لە زەریاكان و بەرگەهەوای زەوی لە ماڵپەڕی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 1880ەوە مانگی تەموزی 2021 گەرمترین مانگ بووە.
ئەوەش هاتووە، بە درێژایی مانگەكە پلەی گەرما لە ناوچەكانی “ئەمریكای باكور، ئەوروپا، باكور و باشوری ئەمریكای باشور، باكوری ئەفریقا، باشوری ئاسیا، چەند ناوچەیەكی خۆرئاوا و باكوری زەریای هادی، زەریای ئەتڵەسی و زەریای هندی” زۆر لە پلەی مامناوەند زیاتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پلەی گەرما لە وشكانییەكان و زەریاكان لە تەموزی 2021دا یەك پلە لەو پلە مامناوەندە زیاتر بووە كە بەدرێژایی سەدەی رابردوو تۆمار كراوە.