مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، دەستی ئەوانە دەبڕن كە تواناكانی گەل دەكەنە ئامانج و تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەباش بێهیوایی تیرۆر پیشان دەدات.
مستەفا كازمی لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، تیرۆر و ئەوانەی كە خێریان بۆ عێراق ناوێت هەوڵی تێكەڵكردنی كارتەكان دەدەن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لە رێگەی بە ئامانجگرتنی تاوەرەكانی كارەبا، دوای ئەوەی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا بە شێوەیەكی بێ پێشینە بەرەو زیادبوون چووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشی وایە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بێهیوایی تیرۆر بەرامبەر ئیرادەی گەل، كاركردنیش بەردەوام دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و چاككردنەوەی دەستبەجێی زیانەكان، هێزە پاڵەوانەكانیش دەستی ئەوانە دەبڕن كە تواناكانی گەل دەكەنە ئامانج.