عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆمپانیایەكی توركی لە شاری هەولێر بەنزین بە كۆ و بە نرخێكی زۆر دەفرۆشێت، ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم خۆی ئەو كارەبكات و نەهێشتنی ئەو تێچووانەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین.
عەلی حەمەساڵح لەبارەی نرخی بەنزین لە نوسینێكدا باسی لەوەكردوە، “كۆمپانیایەكی توركی لە ھەولێر بەنزین دەفرۆشێت بە كۆ (جوملە) ئۆكتانی 92 تەنی 800 دۆلار بەجوملە، واتا لیترێك دەگاتە 900 دینار، ئۆكتانی 94 دەگاتە ھەزار دینار”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردوە، لێرەوە نەوتی خاو دەچێتە توركیا كرێی گواستنەوە دەدەن (9 دۆلار بۆ بەرمیلێك) ، لەوێ دەپاڵێورێ كرێی پاڵاوتن و قازانجی پاڵاوگەمان لێوەردەگرن، پاشان كرێی گواستنەوەی ھێنانی بەنزین بۆ ھەولێرو گومرگ و كۆمپانیای خاڵی سنوری و قازانجی كۆمپانیای دەچێتە سەر، لێرەش پاڵاوگە گەورەكانی نەوت كار پێناكرێت.
عەلی حەمەساڵح ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە كە “بۆچی خۆت لە پاڵاوگەی ناوخۆی نەوت ناپاڵێویت؟ تەنیا ئەم تێچونانەی سەرەوە بگەڕێتەوە بەسە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین بە كوالێتی باش”.