بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە لە سنورەكانی ناحیەی باتیفای سەربە قەزای زاخۆ، دوو گەشتیاری عەرەب كوژران.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، دوو كەسی خەڵكی موسڵ دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ بێسەروشوێن بوون، تەرمەكانیان لە گوندی “بانكێ”ی سەربە ناحیەی باتیفا دۆزراونەتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو دوو گەشتیارە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بوون و بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە لە ناوچەكە بەركەوتوون و كوژراون.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو دوو گەشتیارە رۆژی هەینی چوونەتە ناوچەكە و دواتر دیار نەماون و لەو كاتەشدا توركیا تۆپبارانی سنورەكەی كردووە و گولە تۆپێك بەر ئۆتۆمبێلەكەیان كەوتووە و كەسی تریش لە ناوچەكە نەبووە تا زانیاری بدات.