ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به پێویستی ده‌زانێت بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی 20 ساڵی رابردوو له ئه‌فغانستان، دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكرێت.
مێركڵ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆسەكانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ئه‌فغانستان دوا و رایگەیاند: پێويستە بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی 20 ساڵی رابردوو له‌و وڵاتە دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكرێت.
راوێژکاری ئەڵمانیا داكۆكی له‌وه كرد، كه سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستان مه‌ترسیداره و وتی: “داننان به تاڵیبان له ئه‌فغانستان سه‌خته، به‌ڵام ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه مامه‌ڵه بكه‌ین”.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هەروەها به پێویستی زانی پشتیوانی له هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان و په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه بكه‌ن و وتی: “له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سهرۆکكۆماری توركیا، قسەمان کردووە. تا بتوانین هه‌ڵمه‌ته‌كانی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین و بڕی 600 ملیۆن یورۆمان بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان كردووه”.