وەزارەتی كارەبا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، ئەوانەی پێوەریان بۆ بەستراوە بەكارهێنانی كارەبا لە 40 ئەمپێر كەمتر بكەنەوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان نوێدەكرێتەوە.
لەئاگادارینامەیەكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “پڕۆژەی پێوەری زیرەك ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەنەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە بە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەباكانیان لە 40 ئەمپێر كەمتر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان نوێ دەكرێتەوە.”
باسی لەوەشكردووە، “دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێر كەمتر كارەبا بەكاربهێنن بۆئەوەی دووربن لە كوژانەوەی كارەباكەیان، نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەكیش بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكیە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك ڕوویدابوو”.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .