جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌رگیز رێگه به ئێران ناده‌ن ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه بژارده‌ی یه‌كه‌میان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه رێگه‌ی دیپلۆماسیه، به‌ڵام بژارده‌ی دیكه‌شیان هه‌یه.
بایدن دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نافتالی بنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: واشنتۆن پابه‌نده به‌وه‌ی رێگه به ئێران نه‌دات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك یه‌كه‌م بژارده رێگه چاره‌ی دیپلۆماسی‌یان گرتوه‌ته‌به‌ر.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێگه دیپلۆماسیه‌كان بۆ رێگری له به‌ره‌وپێشچوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران شكستبهێنن، بێگومان بژارده‌ی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه نافتالی بنێت رایگه‌یاند، ئێران هه‌نارده‌كاری تیرۆره و گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه و به خێراییش په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران بوه‌ستێنرێت و رێگه‌ش له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی تاران له ناوچه‌كه بگیرێت.