كازمی: وه‌رقه‌ی چاكسازی ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بو هه‌ڵبژاردنی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئه‌و وه‌رقه‌ چاكسازیه‌ی له‌ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌، پێشكه‌ش به‌ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسه‌كان ده‌كات تا ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ متمانه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن.
مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “سەرسامم بە تێزەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەغدا کە کەسایەتییە ڕۆشنبیرە گەنجەکانی پارێزگاکان بەشدارییان تێداکرد و وەرەقەیەکی چاکسازییان تێدا پەسەندکرد.”
راشیگه‌یاند، “گفتم داوە ناوەڕۆکی پەسەندکراوەکە پێشکەش بە هێزە سیاسییەکان بکەم تا ببێتە بنەمایەکی نیشتمانی بۆ گێڕانەوەی متمانە بۆ هەڵبژاردن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا رایگەیاند، لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە نامەیەکی بەدەستگەیشتوە کە واژۆیانکردوە بەناوی بەڵێنامەی کارکردنی بەیەکەوەیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئەوەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتو بکەن ئەویش لەپێناوی رزگارکردنی عێراق لە “گەندەڵی و داگیرکاری، هەرچەندە هەندێک کەسیش گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن “.
سەدر داواشی كردووه‌ ئەو بەڵێننامەی چاکسازییە لەپەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .