هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانیان و سوپای توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و باسی له‌وه‌شكردووه سه‌ربازانی تورك جارێكی تر چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هه‌په‌گه رۆژانی 25 و 26 ی ئاب گه‌ریلاكانیان له چه‌ند شوێنێك چالاكیان له دژی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه و توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه‌خواره‌وه و زیان به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ش بگه‌یه‌نن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له وه‌رخه‌لێ و گردی سۆر له ناوچه‌ی ئاڤاشین سوپای توركیا دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وی بكات چه‌ند جارێك چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه.
پێشتریش هه‌په‌گه سوپای توركیای به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه له هه‌ر شوێنێك توانای پێشڕه‌ویی نییه به چه‌كی كیمیایی په‌لاماری هێزه‌كانی گه‌ریلا ده‌دات.
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه توركیا هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوریی هه‌رێم ده‌ستپێكردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به قوڵایی ده‌یان كیلۆمه‌تر بنكه و باره‌گای نوێی سه‌ربازی جێگیر كردووه.