لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لە بەغدا لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و رایگەیاند، هەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان دەکەین و بە پشتیوانی ئێوە سەرکەوتن تۆمار دەکەین.
لەبارەی ئەرکەکانی یەکێتی و بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک، ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد و رایگەیاند، هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە. نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات.لەکۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی عەشرەتی نەوڕۆڵی کرد کە لەقۆناغە جیاوازەکاندا رۆڵی گرنگ و کاریگەریان بینیووە و پشتیوانی یەکێتی بوون.
داواشیکرد وەک ھەمیشە لە سەنگەری یەکێتییەکەی خۆیان درێژە بەو رۆڵە جوامێرانەیە بدەن و کار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن.