
واژۆ
دوا بەدوای دوورخستنەوەی مامند مەمی خەلی لە پۆستی فەرماندەی هێزی باڵەک بەبیانوی بوونی بندیواری ئێرانی و دانانی کەسێکی بارزانی لەشوێنی لەلایەن خوودی مسعود بارزانی وەلادانی کرمانج عیزەت لەپۆستی قائمقامی سۆران و بئ ئومێد کردنی لە بوونی بە بەرێوەبەری ئیدارەی سەربەخوی سۆران ،
بارزانی بۆ دڵ راگرتنی بنەماڵەی عیزەت بەگ ، کرمانج عیزەت وەکو سەرۆکی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دواییەی باڵەکایەتی رائەسپێرێت کە لەنێوان دانیشتوانی گوندی ئێنی و بەرەکەییەکان سەری هەڵدا لە قەزای چۆمان،
ئەم دوو بەرپرسە لادراوە ئەمە بەدەرفەتێک دەزانن و هەڵی ئەقۆزنەوە بریارێک دەدات دژی بریاری دادگا و سەنەدێکی مەلا مستەفا و نوسراوێکی مسعود بارزانی کە تەئکید لە جێبەجێکردنی سەنەدی مەلا مستەفا ئەکاتەوە و تێدا هاتوە کەس جورئەتی ئەوەی نیە سەنەدی سەردەمی شۆرشی ئەیلول هەڵبوەشێنتەوە، بەمەش ئەوە دەرئەخات کە خەڵکی بەشەرەفی باڵەکایەتی خۆیان بە خاوەنی باڵەکایەتی ئەزانن.
حوکمی بەزۆر سەپێنراویان قبوڵ نیە





