
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سورن لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم كۆبوەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەتی دووپاتیكردەوە كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە دیدارەكەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخكاری و رۆتین.

