• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
نێچیرڤان بارزانی ، هيواى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه‌ جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت

نێچیرڤان بارزانی ، هيواى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه‌ جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

كوردستانييانى خۆشه‌ويست،هاووڵاتيانى ئازيز

له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراقله‌ كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌يه‌كى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له‌ ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته‌ هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له‌ هه‌موو پشێوى و يه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت.

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید‌، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا.

به‌ ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.هه‌موو حزب و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له‌ بير بێت كه‌ دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌غدا پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی.

له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكه‌وه‌يى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له‌ به‌غدا سه‌ختتر بكات.

ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه‌، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه‌ بێت كه‌ هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به‌ كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به‌ به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويه‌كى باشتردا به‌شدار بن.

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ عيراقييه‌كان گرنگه‌، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به‌ بايه‌خه‌وه‌ لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا تيمه‌كانيان ده‌نێرن و له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێرى ده‌كه‌ن.هيواى بانگه‌شه‌يه‌كى‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه‌ جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.

ShareTweetShare
Previous Post

وەزیری دارایی: ناتوانین بڵێن ناردنی 200 ملیار دینارەكە مسۆگەرە

Next Post

نەوت بەرزبوویەوە بۆ 73 دۆلار

بەرێوەبەر

Next Post
نەوت بەرزبوویەوە بۆ 73 دۆلار

نەوت بەرزبوویەوە بۆ 73 دۆلار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ