
سەركردایەتی پێشكەوتووی پرۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك ئاشكرای كرد، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لە ئەنجامدا سەرجەم چەكدارە هێرشبەرەكان كوژراون.
سەركردایەتی پێشكەوتووی پرۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی هێزی 20ی پیادەی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای كەركوك.
رونیشكراوەتەوە، لە ئەنجامدا لەلایەن هێزەكانی سەركردایەتییەكە و پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپا، سەرجەم چەكدارە هێرشبەرەكان كوژراون، دوای ئەوەش پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین بەدوای پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە لە ناوچەكە دەستی پێكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی شەممەش چەكدارانی داعش هێرشێكی تریان كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای داقوق و لە ئەنجامدا 3 ئەندامی هێزەكانی پۆلیس بریندار كران.
