
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێكخراوی داعش جەخت لەوە دەكاتەوە، پابەندن بەوەی كە رێگە لە گەڕانەوەی رێكخراوی داعش بگرن بۆ عێراق و هاوكاری هێزە ئەمنیەكان وڵاتەكە و پێشمەرگە بكەن.
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، پاڵپشتی و هاوكاریمان بۆ هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش كردووە، هەروەها هاوبەشیانین لە شەڕی دژی داعش و بەرزكردنەوەی تواناكانی حكومەتی بەغدا و هەرێمی كوردستان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
وتەبێژەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، بۆ هەمیشە بەردەوام پابەند دەبین بە رێگەگرتن لە گەڕانەوەی رێكخراوی داعش و بە یەكەوە بەهێزترین.
