
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەڵێت، نابێت حزبەكان تەنها لە هەڵبژاردندا خەڵكیان بیربكەوێتەوە، بەڵكو دەبێت هەمو ڕۆژێك لای حزبەكان هەڵبژاردن بێت و هەمو ڕۆژێك خزمەتی هاوڵاتیان بكەن.
حاكم قادر حەمەجان راشیگەیاند، “پێویستە دەستی سەرمایەدارانی نیشتیمانی واڵا بكرێت تا بتوانن لە كەرتی تایبەت هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بكرێتەوە و حكومەتیش بە گوێرەی پێویست دەست بە دامەزراندن بكاتەوە، چونكە دۆخی ئابوری هەرێم لە ئێستادا ڕوو لە بوژانەوەیە و پێویستە دەرفەت بە عەقڵی نوێ بدرێت كاربكات و بێنە پێشەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “خەڵك بێدەنگ نابێت لەو بێباكیەی حكومەت كە گوێ لە داواكارییەكانی هاوڵاتیان نەگرێت و خزمەتگوزاریان پێشكەش نەكات و دەشبێت هەمیشە لە خزمەتی خەڵكدا بین، نەك تەنیا كاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەوانمان بیربكەوێتەوە و پێویستە چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت بە كردار نەك تەنیا وتە”.
حاكم قادر حەمەجان باسی لەوەشكرد، “پێویستە هەوڵەكان چڕبكرێتەوە تا ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بسازێنرێت ئەویش بەوەی بە بەهێزی بچینە بەغدا و لەوێ داكۆكی لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین لە ڕوی دەستوری و یاساییەوە”.

